نشرت في:الاثنين، 25 مارس 2013
نشرت بواسطت AsmaA
ژیاننامه‌ی شێخ احمد حسین دیدات
شێخ احمد حسین دیدات به‌یه‌كێك له به‌ناوبانگترین بانگخوازانی جیهانی ئیسلامی داده‌نرێت به سوارچاكی بانگخوازی ناسراوه
به‌رده‌وام رووبه‌رووی گه‌وره زانایانی مه‌سیحیه‌ت ده‌بووه‌و به‌شداری له زۆربه‌ی كۆنگره ئیسلامیه هه‌رێمایه‌تی و جیهانیه‌كان كردووه، به‌رده‌وام كۆری ئایینی هه‌بووه له زۆرێك له ولاتانی ئیسلامی و نا ئیسلامی، به‌تایبه‌تی له به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، گرنگترین كاره‌كانی شێخ احمد دیدات بریتیه له دامه‌زراندنی (په‌یمانگای ئاشتی ئیسلامی) بۆ راهێنانی قوتابیان و (مه‌ركه‌زی جیهانی بۆ بانگخوازی ئیسلام).
شێخ احمد دیدات له (تادكهار فار) له هه‌رێمی (سیرات)ی‌هیندی له‌سالی (1918) له‌خێزانێكی مسولمان له‌دایك بووه، باوكی (حسین كازم دیدات) جوتیار بووه، پاشان به‌ماوه‌یه‌كی كورت له‌دوای له‌دایك بوونی شێخ احمد دیدات ئه‌وا خێزانه‌كه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن به‌ره‌و باشووری ئه‌فریقیا، له‌ته‌مه‌نی 9 سالی دا هاوكاری باوكی كردووه‌و به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت دایكی (فاتیمه) كۆچی دوایی كردووه.
شێخ احمد دیدات چۆته به‌ر خوێندنی (مه‌ركه‌زی ئیسلامی) له‌شاری دربان بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، دوای پۆلی شه‌شه‌م وازی له‌خوێندن هێناوه له‌به‌ر بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و له‌گه‌ڵ باوكی كاری كردووه كه دوكانی گۆشت فرۆشی هه‌بووه، پاشان شێخ احمد بووه شۆفێری كارگه‌یه‌كی درووستكردنی كه‌لو په‌لی ناو ماڵ، دواتر بۆته فرۆشیاری هه‌مان كارگه، ئینجا بۆته به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و كارگه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستی به‌خوێندن كردووه له كۆلێژی ته‌كنیكی و له‌به‌شی (بیركاری به‌كارخستنی لاسلكی و چاككردنه‌وه) و پاشان له‌به‌شی (كارگێری كار) و (وێنه‌ی ئه‌ندازه‌یی) خوێندوویه‌تی.
خاڵی گۆرانكاری له‌ژیانی شێخ احمد دیدات له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێك چاوی به‌هه‌ندێك كه‌سانی مه‌سیحی كه‌وت كه كاریان بلاوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت بوو له ئه‌فریقا، ئه‌م گروپه ویستیان گومان بخه‌نه دلی شێخ دیدات و بیكه‌ن به مه‌سیحی، به‌لام ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه چاونه‌ترسی و هێزێكی زۆر له‌دڵی شێخ احمد دیدات بروێ نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كه‌سیه‌تی، به‌لكو له‌سه‌ر ئاستی مسوڵمانان به‌گشتی.
یه‌كه‌م سه‌رچاوه كه شێخ احمد دیدات ده‌ستی داوه‌تێ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت بریتیی بوو له‌كتێبی (إظهار الحق)ی شیخ (رحمه الله الهندی) بوو، ئه‌م كتێبه به‌یه‌كێك له گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی داده‌نرێت كه به‌رپه‌رچی عقیده‌ی مه‌سیحیه‌ت ده‌داته‌وه، شێخ احمد دیدات ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌و دیراسه‌كردنی كتێبی پیرۆز (ئینجیل) و چه‌ندین جۆری كۆكرده‌وه به‌چه‌ندین زمانی جیاواز بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه له ئینجیل كراوه، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا كه پشت به‌و به‌لگانه ببه‌ستێ! ته‌نانه‌ت خودی خۆی هه‌ڵسا به ده‌ستكاری كردنی ئینجیل و بلاوكردنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی نادرووستی ئینجیل و سه‌ركه‌وتووش بوو له‌وكاره‌و بوو به به‌لگه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ستیه‌وه دژی عه‌قیده‌ی مه‌سیحیه‌ت.
شێخ احمد دیدات به‌رده‌وام به‌شداری وانه‌كانی (ڤیار ڤاكس)ی ده‌كرد كه مه‌سیحیه‌كی تورك بوو وازی له مه‌سیحیه‌ت هیًنابوو وه هاتبووه نێو ئیسلام، به‌لام زۆری نه‌خایاند و شێخ احمد دیدات شوێنی ئه‌وی گرته‌وه كه له‌و ماوه‌یه شێخ احمد دیدات زۆر زۆر سوودمه‌ند بوو له وانه‌كانی (ڤیار ڤاكس).
كاتێك شێخ احمد ته‌مه‌نی بوو به 24 سال ده‌ستی كرد به‌كاری بانگخوازی و یه‌كه‌م كۆریشی له هۆلێكی بچووك بوو كه ته‌نها 15 كه‌س ئاماده‌بوون له هۆڵه‌كه، به‌لام زۆری نه‌برد كه به‌خێرایی ناوبانگی بلاوبۆوه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌شداربووانی كۆره‌كانی روو له زیادبوون بوون و تا وای لێهات له شاره گه‌وره‌كان كۆر بگێرێت.، دواتر یه‌كه‌م كتێبی بلاوكرده‌وه به‌ناونیشانی (كتێبی پیرۆز چی ده‌لێ له‌باره‌ی محمد دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
شێخ دیدات له وتاره‌كانی زمانی ئینگلیزی به‌كارهێناوه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بووه په‌یامه‌كه‌ی بگات به گشت جیهان به تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا ، وه له ساڵی 1986 خه‌ڵاتی پاشا فه‌یسه‌ڵی پێبه‌خشرا كه له‌وكاته ته‌مه‌نی 50 ساڵ بوو ،
شیخ ئه‌حمه‌د دیدات له رووبه‌روو بوونه‌وه‌كانی
یه‌كه‌م رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی شیخ احمد دیدات له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ی پرۆتستانتی (جۆش ماكدوێڵ) بوو له سالی 1981، جۆش ماكدوێل خاوه‌نی 77 كتێبه له‌سه‌ر عقیده‌ی مه‌سیحیه‌ت و یه‌كێك له كتێبه‌كانی به‌ناوی (به‌ڵگه‌كان پێویستیان به‌حوكمه) پله‌ی 13 داگیركر له لیستی ئه‌و كتێبه ئینجیلیانه‌ی كه زۆرترین كاریگه‌رییان هه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی شێخ احمد دیدات له‌سالی 1980 ئه‌و كتێبه ده‌خوێنێته‌وه ئه‌وا نامه‌یه‌ك بۆ نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی ببێته‌وه
شێخ احمد دیدات رووبه‌رووی د.فلوید كلارك بووه‌وه له سالی 1985 له به‌ریتانیا، یه‌كێك له ئاماده‌بووانی كۆره‌كه قه‌شه‌ی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی (ئه‌نیس شرۆش) بوو، ئه‌نیس شروش وای بیرده‌كرده‌وه كه ده‌توانێ شێخ رابگرێ و سه‌ركه‌وێ به‌سه‌ری، وه رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نیس و شێخ دیاریكرا به‌ناونیشانی (هل المسیح رب) وه ئه‌م كۆره‌ش له هۆلی (ئه‌لبێرتی شاهانه) له له‌نده‌ن له مانگی 12 سالی 1985 به‌رێوه چوو
رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی تر له‌نێوان شێخ و شروش به‌رێوه چوو له شاری بێرمینگهام به‌ناونیشانی (قورئان و ئینجیل كامه‌یان وشه‌ی خودان) له‌ساڵی 1988، دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌نیس شروش) شكستی هێنا ده‌ستی كرد به‌تانه‌و هێرشی سوكایه‌تی بۆسه‌ر مسولمانان و ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (ص)، هێرشه‌كانی (ئه‌نیس شروش) بۆسه‌ر ئیسلام كۆتاییه‌كی ناخۆشی هه‌بوو بۆ خودی خۆی كاتێك پۆلیسی ئه‌مریكی ده‌ستگیری كرد به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ سوتاندنی باله‌خانه‌یه‌ك و هه‌روه‌ها سوتاندنی وصلی ئه‌و پاره به‌خشینه‌ی كه بۆ كه‌نیسه ده‌هات به مه‌به‌ستی دزینی پاره‌كه.
له‌هه‌مان سال واتا سالی 1986 رووبه رووی قه‌شه(رۆبه‌رت دۆگلاس) بوو به‌ناونیشانی (له‌خاچدانی مه‌سیح راستیه یان خه‌یال) وه ناودارێكی تر كه شێخ رووبه‌رووی بوویه‌وه قه‌شه (ستانلی سجوبرج) بوو له ستۆكهۆلم، دوو رووبه‌رووبوونه‌وه روویدا له‌نێوانیان، یه‌كه‌م به‌ناونیشانی (ئایا مه‌سیح خودایه؟) وه دووه‌م به‌ناونیشانی (ئایا كتێبی پیرۆز به‌راستی وشه‌ی خودایه؟).
یه‌كێك له ناودارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شێخ احمد دیدات رووبه‌رووی بوویه‌وه قه‌شه (جیمی سویجارت) بوو له‌سالی 1986 له‌شاری لویسیانا كه شوێنی له‌دایك بوونی قه‌شه‌كه بوو، له‌هۆلێك دا به ئاماده‌بوونی 8000 كه‌س رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه به‌رێوه‌چوو به‌ناونیشانی (ئایا ئینجیل وشه‌ی خودایه؟) له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دا قه‌شه شكستی خوارد، دواتریش له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به ئاشكرا دانی به‌وه‌دانا كه زینای كردووه.
له‌میانه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی شێخ احمد دیدات ئه‌وا هه‌زاران كه‌س به‌ره‌و رووی ئیسلام ده‌هاتن، قه‌له‌قی و كێشه‌ی زۆری بۆ كه‌نیسه‌كان درووستكردبوو به‌تایبه‌تی كه‌نیسه عه‌ره‌بیه‌كان، شێخ احمد دیدات پێ ی وابوو ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ماره‌كه بدات ئه‌وا جه‌سته‌كه خۆی‌له‌ناوده‌چێت و بۆیه له‌سالی 1984 نامه‌یه‌كی بۆ پاپای ڤاتیكان (پاپا پۆلس یوحه‌نای دووه‌م) نارد و داوای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی لێكرد‌و پاپاش رازی بوو، وه مه‌ركه‌زی نێوده‌له‌تی بۆ بانگخوازی ده‌ستیكرد به ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و رووداوه، شێخ احمد دیدات پێشنیاری كرد كه رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه له‌مه‌یدانی ڤاتیكان به‌رێوه ببرێت به ئاماده‌بوونی خه‌لك بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاوی سه‌ر هه‌موو شتێك ببینن، به‌لام پاپا ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكرده‌وه، دووباره شێخ احمد دیدات پێشنیاره‌كه‌ی بۆ پاپا نارده‌وه‌و بۆی روونكرده‌وه كه زۆر گرنگه خه‌لكیش به‌شداربێت و ئه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه ببینێت، به‌لام پاپا ره‌تیكرده‌وه‌و هیچ وه‌لامێكی تری نه‌نارد.
شێخ احمد دیدات زیاتر له 20 كتێب و نامیلكه‌ی بلاوكردۆته‌وه له گرنگترینی ئه‌وانه‌ش
* ماذا يقول الكتاب المقد‌س عن محمد صلى الله عليه وسلم ؟
(( What the Bible Says about Muhummed ( PBUH )
* هل الكتاب المقد‌س كلام الله ؟
( ?Is the Bible God's Word )
* مسألة صلب المسيح بين الحقيقة والافتراء .
( ?Crucifixion or Cruci-fiction )
* المسيح في الإسلام
( Christ in Islam)
* الحل الإسلامي للمشكلة العنصرية .
( Islam's Answer to the Racial Problem)
* المسلم يؤدي الصلاة .
( The Muslim at Prayer)
* من دحرج الحجر ؟
( ?Who Moved the Stone )
بلاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانیش به خۆرایی بوو له‌رێگای مه‌ركه‌زی نێوده‌وله‌تی بۆ بانگخوازی.
شێخ له ساڵی 1996 كه‌وته سه‌ر جێگا 9 ساڵ له‌سه‌ر جێگا مایه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك فه‌یصه‌لی تایبه‌تی و له رۆژی دووشه‌ممه2005/8/8 له كۆچی دوایی كرد به‌هۆی جه‌ڵته‌وه له باشووری ئه‌فریقیا ، هه‌رچه‌نده به ڕۆشتنی ئه‌و كه‌له‌نێكی زۆر په‌یا بوو له بانگه‌وازی ئیسلامی ، به‌ڵام قوتابیه‌كانی توانیان تا ڕاده‌یه‌كی باش ئه‌م كه‌لێنه پڕ بكه‌نه‌وه ، یه‌كێك له قوتابیه دیاره‌كانی (زه‌كیر نایك) ه كه بانگخوازێكی دیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه